دوای خۆپـیشاندانی ژماره‌یه‌ک چالاکوان و ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و که‌سوکاری قوربانیانی پـرۆسه‌کانی ئه‌نفال که له سه‌رده‌می ڕژێمی پـێشووی عێراق له سـاڵی 1988 ئه‌نجامدرا، له به‌رده‌م دادگای که‌لار له ناوچه‌ی گه‌رمیان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو 26 ی نیسـان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ر هاوژین حامید بۆ قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆک به‌هۆی ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌نجامده‌رانی پـرۆسه‌که که به سه‌رۆک جاش ناسرابوون. ئه‌م ڕووداوه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردسـتان و یه‌کێتی دادوه‌رانی هه‌رێمی لێکه‌وته‌وه و به‌یانـنامه‌یه‌کیان ڕاگه‌یاند دژی هێرشکردنه سه‌ر دادگای که‌لار و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند له سه‌رجه‌م دادگاکانی هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ 28 ی نیسان و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر ئومێد موحسن گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردسـتان به‌یانـنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕاگه‌یاند.
عومه‌ر فه‌رهادی و سه‌لام باڵایی په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر و دهۆک ڕاپـۆرتیان له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.