کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی قه‌ڕه‌باڵغی بازرگانی له به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی که‌م 7 که‌سی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیس گوتی هێرشه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌کی به‌یاع له باشووری خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خته‌وه ڕوویدا. ماشێنه بۆمبڕێکراوهکه له نزیک نوسینگه‌یه‌کی زه‌وه‌ی و ماڵ کڕین و فروشتنهوه پارککرابوو له شوێنێکدا که ڕۆژانه به ده‌یه‌ها خه‌ڵکی تێدا کۆده‌بێته‌وه.
کاربه‌ده‌سته‌که‌ی پۆلیس گوتیشی هه‌روه‌ها زیاتر له 16 که‌س له‌و تهوقینهوهیهدا برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستانی پـزیشکی ژماره‌ی قوربانیـیه‌کانیان پشتڕاستکردۆته‌وه.
شایانی باسه به‌غدای پایته‌ختی عێراق نیمچه ڕۆژانه هێرشی له‌و جۆره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت که هێزه‌کانی ئاسایش و هه‌روه‌ها شیعه‌کانی زۆرینه‌ی وڵاته‌که ده‌کاته ئامانج له‌م ده‌مه‌ی له‌شکری عیراق به‌گژ میلیشیاکانی داعش چوونه‌ته‌وه که ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی باکوور و خۆرئاوای وڵاته‌که گرتووه.