ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی نیپاڵ له زیادبووندایه و به‌پـێی دوایـین ئامار گیان له‌ده‌سـتدانی 3700 که‌س پشـتڕاستکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی هێشـتا کۆمه‌ڵێـک گوند هه‌ن که له ناوچه شاخاویـیهکانن و تیمه‌کانی فریاگوزاری هه‌تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و پاش دوو ڕۆژ له ڕوودانی کاره‌سـاته‌که نه‌یانتوانیوه به هانایانه‌وه بچن.
هاوکات کاربه‌ده‌سـتانی نیپـاڵ ده‌ڵێن زیاتر له 6500 که‌سی دیکه‌ش له ئاکامی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه برینداربوون.
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتی ناوچه‌ی گۆرخا، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که، به ئاژانسی دهنگوباسی ئهسۆشهیهتد پـرێسی گوتووه خه‌ڵـکی زۆر لێـیان قه‌وماوه و پـێویسـتیـیه‌کی زۆریان به یارمه‌تی و کۆمه‌ک هه‌یه و ئێسـتا به‌بێ خوراک و په‌ناگه ماونه‌ته‌وه. گوتوشیه‌تی گوند هه‌یه 70% ی ماڵه‌کانی وێران بووه.
له لایه‌کی دیکه گوته‌بێژی له‌شـکری نیپـاڵ ڕایگه‌یاند 90% ی له‌شکری وڵاته‌که‌ی که نزیکه‌ی 100 هه‌زار سه‌ربازن، به‌شداری له هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری ده‌که‌ن.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لای خۆیه‌وه ملیۆنێـک دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی نیپـاڵ. هه‌روه‌ها تیمێـکی فریاگوزاری 56 که‌سیشی ڕه‌وانه‌کردووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م جاره له پاش زیاتر له 80 سـاڵ بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزی وه‌ها له‌و وڵاته بدات. سـاڵی 1934 بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 8 پـله به پـێوه‌ری ڕیخته‌ر له نیپـاڵی دا و بووه مایه‌ی وێرانبوونی نزیکه‌ی ته‌واوی کاتماندۆی پایته‌خت و دوو شاری دیکه.
بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه گوڕه‌که‌ی 7.8 پله بوو و له قوڵایی 15 کیلۆمه‌تر له ناوچه‌یه‌کی دا که 77 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژئاوای کاتماندۆوه دوره.