ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی سوک تر به گوڕی 6.7 به پێوانه‌ی ڕێخته‌ر له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کاتماندوی پایته‌ختی نیپاڵی دایه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی که زیاتر له 2,400 که‌سی کوشت و باڵه‌خانه‌کانی ڕووخاند.
تیمه‌کانی به‌هاناچوونی کاره‌سات له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تره‌وه گه‌یشتنه ناوچه‌که بۆ هاوکاری کردن له گه‌ڕان به دوای ڕزگاربوون و هه‌وڵه‌کانی بونیادنانه‌وه.
نێوه‌نی ژیۆڵۆژی (زه‌وی ناسی) وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند له پاش یه‌که‌م بوومه‌له‌رزه‌وه به‌لایه‌نی که‌م 18 ورده بومه‌له‌رزه له ناوچه‌که‌ی داوه. تائێستاش زیانه‌کانی ورده بوومه‌له‌رزه‌کان ڕانه‌گه‌ێنداوه.
بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه که گوڕه‌که‌ی 7.8 بوو به‌پێی پێوانه‌ی ڕێخته‌ر به‌شێکی زۆری نێوه‌ندی مێژوویی شاره‌که‌ی وێران کردووه و له ڕۆژهه‌ڵاتیش بوو به‌هۆی هه‌ره‌سی تاوێره به‌رده‌کانی شاخی ئێڤرێست که به‌رزترین لوتکه‌ی زه‌وییه، له‌وێش به‌لایه‌نی که‌م 17 شاخه‌وان گیانیان له ده‌ستدا و ته‌واوی بنکه‌که‌شیان که‌وته ژێر به‌رده‌کانه‌وه.