به‌شێکی به‌نداوی سه‌رسار له پارێزێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی فرقه‌و فه‌رماندی لیوای 1 ی سوپای عێراقیان کوشتووه. هاوکات فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاوکاریان ناکه‌ن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی گوندی به‌شیر.
شاخهون که‌رکوکی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش به‌شێکی زۆری به‌نداوه‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کرد، ژماره‌یه‌ک له پاسهونانی بهنداوهکهشیان دهستگریر کردووه، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕ له به‌نداوه‌که به‌رده‌وامه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دڵشاد ئه‌نوه‌ر له پارێزگای که‌رکوک ببیستن.