ململانێی نێوان شیعه‌و و سوننه له پارێزگای دیاله له کوشت و بردکردنی یه‌کتریه‌وه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت و حوسینیه‌کان سه‌رده‌کێشێت و له هه‌ماندکاتیشدا سوپای عێراقی له ناوچه کوردستانییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ئۆپه‌راسیۆنێکی بۆ ده‌ستگریرکدنی ئه‌و چکدارانه‌ی داعش ده‌ستپێکردووه که گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌که.
عه‌قید عیرفان حه‌مه‌خان فه‌رمانده‌ی فه‌وجی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی کۆباشی نزیک ناحیه‌ی سه‌عدیه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند " ئه‌مڕۆ سوپای عێراقی ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره‌ی له ناوچه‌ی ئیمام وه‌یس حه‌مرین ده‌ستیپێکردووه بۆ ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له چه‌کداره سه‌نوننه‌کان".
هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی سوپای عێرقی بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و چه‌کداره سوننانه له کاتێکدایه له ناحییه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی پارێزگای دیاله حوسه‌ینیه‌یه‌کی شیعه ته‌قێنرایه‌وه که دعش و سوننه مه‌زهه‌به‌کان به‌و کاره تۆمه‌تبار کراون.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیستن.