پۆلیسی ئیتالیا ده‌ڵێت ده‌ستی کردووه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی خۆی بۆ ده‌ستگیرکردنی 18 گومانباری سه‌ر به ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی .
له ئیتالیا بڕوا وایه ئه‌و گومانبارانه په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به ژماره‌یه‌ک هێرش له پاکستان و هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه پیلانیان هه‌بووبێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر ڤاتیکان.
ماورۆ مورا، دادپارێزی گشتی له ساردینیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوتووه پێده‌چێت دووان له‌و گومانبارانه پاسه‌وانی تایبه‌تی ئوسامه بن لادن بووبن و گومانباره‌کانی تریش بڕوا وایه پیلانێکیان هه‌بووبێت بۆسه‌ر ڤاتیکان.
به‌ڕێز مورا ده‌شڵێت "ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیانه‌ی چاودێریکراون ئاماژه‌ن به نیشانه‌ی چه‌ند جموجۆڵێک بۆ شییانی هێرشکردن."
پۆلیس ده‌ڵێت بڕوا وایه ئه‌و گومانبارانه پاکستانی ئه‌فغانستانی بن، که هه‌وڵی ده‌ستپێکردنی سه‌رهه‌ڵدانیان داوه دژی حکومه‌تی پاکستان.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هه‌ندێک له گومانباره‌کان ده‌شێت ده‌ستیان هه‌بووبێت له هێرشه بۆمبیه‌که‌ی ساڵی 2009 ی پیشاوه‌ر له پاکستان که زیاتر له سه‌د که‌سی تیادا کوژران.