سکرتێری گشتی ناتۆ زانیاری ده‌دات له‌سه‌ر دانانی بنکه‌یه‌کی له‌شکری ڕوسیا له نزیک سنوری ئۆکرانیاوه که زیاتر له هه‌زار پارچه که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی قورسی له‌شکری و سیسته‌می چه‌کی پێشکه‌وتوو و تانک و تۆپی تیادا داناوه.
جینز شتۆلتنبێرگ له برۆکسل کرملنی به‌وه‌ش گوناهبار کردووه که مه‌شق و ڕاهێنانێکی پێشکه‌وتووانه به جوداییخوازانی سه‌ر به ڕوسیا ده‌کات وێڕای ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیادا مۆرکرا.
سکرتێری گشتی ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕوسیا جێی نیگه‌رانیه‌کی ئێجگار زۆره و ڕێگه‌ش به جوداییخوازان ده‌دات هێرشی نوێ بکه‌ن.
له مۆسکۆ وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا نکوڵی له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ناتۆ کردووه و هه‌روه‌هاش له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی له نزیک سنوری ڕوسیاوه مه‌شق و ڕاهێنان به پاسه‌وانانی نیشتیمانی ئۆکرانیا ده‌کات.
ماری هارف، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌و گوناهبارکردنه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه و به پاتاڵ ناودێری کردووه ده‌ڵێت ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژئاوای ئۆکرانیا ده‌کرێت له نزیک سنوری پۆڵه‌نداوه.