فڕۆکه جه‌نگیه‌کان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر شوێنه‌کانی حوسیـیه‌کان له یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش دوو ڕۆژ پاش کۆتایی‌هێنان به هه‌ڵمه‌تی له‌شکری ناسراو به "عاسیفه‌ت ئه‌لحه‌زم" به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیـیه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هێرشه‌کان کراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری عه‌ده‌ن، که له‌وێ شه‌ڕ له نێوان لایه‌نگرانی حوسیـیه‌کان و پشتیوانانی حکومه‌تی له‌کار خراو به‌رده‌وامه.
عه‌ره‌بستانی سعودیه ڕۆژی سێشه‌ممه چه‌ند کاتژمێرێک پاش ڕاگه‌یاندنی کۆتایی‌هاتنی هه‌ڵمه‌ته‌که هێرشی ئاسمانی کرده سه‌ر حوسیـیه‌کان و لایه‌نگرانیان له هه‌ردوو شاری عه‌ده‌ن و ته‌عز.
هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌کان که مانگێک درێژه‌ی خایاند بوونه هۆی کوشتنی سه‌دان که‌س و خوڵقاندنی کاره‌ساتی مرۆیی له یه‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له ئامانجه‌که‌ی.