کاربه‌ده‌ستی باڵای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ڤیدیۆ دڕنده‌کانی له لا‌یه‌ن داعش و گروپه‌کانی تره‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی شه‌ڕی ده‌رونی.
هانس گۆلگ ماسن ده‌ڵێت پێویسته وڵاته‌کان به‌ره‌نگاری کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه به‌رهه‌م هێنراوانه‌ی داعش بۆ سه‌ر گه‌نجان ببنه‌وه له ڕێی تیشک خستنه سه‌ر ڕاستی ترسناکی ژیان بردنه‌سه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداریان.
جێی باسه له‌م دواییه‌دا میلیشیاکانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یاخود داعش ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکردۆته‌وه که داوا له پشتیوانکه‌رانیان ده‌کات له ئه‌ڵمانیا هێرش ئه‌نجامبده‌ن به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له مانگی یه‌کدا له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامیاندابوو.
کاربه‌ده‌ستانی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن ئه‌و ڤیدیۆیه ده‌نگی دنیس کۆسپه‌رت له د‌ایکبووی ئه‌ڵمانیای تێدابووه ئه‌وه‌ی له مانگی دوودا له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه به تێروریستێکی جیهانی له قه‌ڵه‌مدرا به‌هۆی شه‌ڕکردنی له‌پاڵ داعش.
به‌رپرسه‌که‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا گوتیشی به‌لایه‌ن که‌م 680 توندڕه‌وی ئیسلامی له ساڵانی دوایـیدا به‌ره‌و سوریا و عیراق به‌ڕێکه‌وتوون که یه‌ک له‌سه‌ر سێیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا.