تالیبانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ستده‌کاته‌وه به هێرشه‌کانی وه‌رزی به‌هار و دووباره داوای کشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان ده‌کات ئه‌وانه‌ی له وڵاته‌که‌ی ماونه‌ته‌وه.
گروپه‌که له به‌یاننامه‌یه‌کدا که به ئیمه‌یڵ ڕه‌وانه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کراوه، ده‌شڵێن ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی که ناوی عه‌زمیان لێناوه هێزی داگێرکه‌ران و بنکه‌کانی له‌شکریان و سه‌نته‌ره‌کانی هه‌واڵگری و دیـپـلۆماتیان ده‌کاته ئامانج.
ده‌شڵێن ده‌زگای هه‌واڵگری و وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و به‌رگری ئه‌فغانسان ئه‌وانیش ده‌کرێنه ئامانج. ده‌شڵێن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانی ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکریان له ناو ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاندووه، هێشتا له ڕێ سه‌ودای ئاسایشه‌وه کۆنتڕۆڵی کاروباری نیشتیمانی وڵاته‌که ده‌که‌ن.
گروپه‌که ئاماژه‌یان داوه به سه‌ودای ئاسایشی له‌گه‌ڵ کابول ئه‌وه‌ی له نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ مۆرکراوه بۆ ڕێگه‌پێدان به مانه‌وه‌ی هێزێکی بچوک له 12 هه‌زار سه‌رباز دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانی له مانگی دوازده له ئه‌فغنستان ده‌کشێنه‌وه.