دانیشتوان و کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له شاری ته‌عزی باشوری ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن ده‌ڵێن حوسیـیه‌کان له پاش شه‌ڕێـکی قورس ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر لیوایه‌کی له‌شکری له شاره‌که‌یاندا که تیایدا سه‌ربازه‌کان پشـتیوانیان له سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی ده‌کرد.
شایه‌تحاڵه‌کان که بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز لێدوانیان دابوو، گوتویانه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌کدارانی حوسی چوونه‌ته ناو باره‌گای لیوای 35 ی زرێپـۆشه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی کورت هێرشێـکی ئاسمانی له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه کراوه‌ته سه‌ر باره‌گاکه.
سعودیـیه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند هه‌ڵمه‌تی ناسراو به "عاسیفه‌ت ئه‌لحه‌زم" کۆتایی پـێهات پاش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی پـێکا. هه‌ڵمه‌ته‌که مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتیپێـکرد و تیایدا زیاتر هێرشی ئاسمانی کرایه سه‌ر شوێنه‌کانی ژێر ده‌سـتی حوسیـیه‌کان و ئه‌و هێزانه‌ی پشـتیوانیان ده‌که‌ن.
عه‌مید ئه‌حمه‌د عسێری گوته‌بێژی له‌شکری سعودیـیه دوێنێ سێشه‌ممه گوتی کۆتایی‌هێنان به هه‌ڵمه‌ته‌که مانای ڕاگرتنی شه‌ڕ نیـیه. گوتیشی دوای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پـرۆسه‌ی " إعادة الأمل للشعب اليمني" ده‌سـتیپـێکردووه، واته گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیوا بۆ گه‌لی یه‌مه‌ن.