ڕێکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له 19 ی مانگی سێـیه‌وه هه‌تا 17 ی ئه‌م مانگی چواره 944 که‌س له یه‌مه‌ن کوژراون له‌گه‌ڵ 3487 که‌سیش برینداربوون.
ڕێـکخراوه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئاماره‌کانیان له ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌کانی یه‌مه‌نه‌وه ده‌سـتکه‌وتووه، به‌ڵام پـێده‌چێت ژماره ڕاستیـیه‌کان زۆر له‌مانه زیاتربن، به‌و پـێـیه‌ی له ئێسـتادا زۆرێـک له قوربانیـیه‌کان به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌کان نابرێن.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، ڕێـکخراوه‌که گوتی له‌م شه‌ڕه‌ی یه‌مه‌ندا 767 که‌س کوژراون و 2906 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کردووه له ئاماره‌کاندا که‌سانی سیڤیل و له‌شکری له یه‌ک جودا نه‌کراونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه ته‌ندروستیـیه‌کان له یه‌مه‌ن گوتیان له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ سه‌ر عه‌مبارێـکی موشک له سه‌نعای پایته‌خت له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا 38 که‌سی سیڤیل کوژراون و 532 که‌سی دیکه برینداربوون.