له شریتیکی ڤیدیۆ که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له‌لایه‌ن گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یاخود داعش بڵاوبۆته‌وه کوشتنی گروپێك له کریستیانی ئه‌ثیوبی له لیبیا نیشانده‌دات.
ڤیدیۆکه‌ی که له‌سه‌ر ماڵپه‌ر بڵاوبۆته‌وه ودوو گروپی به‌بارمته‌گیراو نیشانده‌دات ده‌ڵێت گوایه له‌لایه‌ن ده‌سته‌وتاقمه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه له چه‌ند شۆینێکی جیاواز له لیبیا گیراون.
ئه‌سۆشیه‌یتد پریس ده‌ڵێت یه‌کێك له گروپی بارمته‌کان ته‌قه‌یان لێده‌کرێت و گروپه‌که‌ی تریان سه‌رده‌برێن. شیکه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و ڤیدیۆیه به‌هه‌مان شێوه‌ی ڤیدیۆکانی که پێشتر له‌لایه‌ن داعشه بڵاوبۆته‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند زیا له 90 هه‌زار که‌س له‌ماڵه‌کانیان له پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای عیراق هه‌ڵاتوون له‌م ده‌مه‌ی چه‌کداره تۆندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ره‌وه ناوچه‌کانیان به‌ره‌وپێشچوون.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان ده‌ڵێت خه‌ڵکی له رومادی پایته‌ختی پارێزگاکه‌و سێ گوندی ئه‌و نزیکانه‌وه هه‌ڵاتوون.
لیس گراندێ ڕێکخه‌ری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان له عیراق ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌کیمان گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کانی رزگارکردنی ژیانه وه‌ك ئاو و خۆراك و خه‌یوه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له ماڵه‌کانیان هه‌ڵاتوون.
له ڕۆژی شه‌ممه‌دا هێزه‌کانی عیراق توانیان گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی وڵاته‌که له‌ده‌ست گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بسه‌ننه‌وه.