سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پـێشوازی له یارمه‌تی ئێران له شه‌ڕی دژی داعش له وڵاته‌که‌ی ده‌کات، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه که‌وا خۆشـحاڵ نیـیه به‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی ئێران وێنه‌کانی نیشـان ده‌درێت که له به‌ره‌کانی شه‌ڕی عێراقدایه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوه‌ندی توێژینه‌وه سـتراتیژی و نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له واشنتن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و وێنانه په‌یامێـکی هه‌ڵه ده‌گه‌یه‌نن و ئێسـتا هه‌وڵ ده‌دات بزانێت کێ ئه‌و وێنانه‌ی گرتووه.
گوتیشی " ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر هه‌سـتیاره. سه‌روه‌ری عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه."
پاشان عه‌بادی له درێژه‌ی قسه‌که‌یدا گوتی " عێراقیـیه‌کان که له پـێناو وڵاته‌که‌یان گیانیان به‌خت ده‌که‌ن، قبوڵی ناکه‌ن وه‌ها ده‌ربکه‌وێت خه‌ڵکانی دیکه له بری ئه‌وان ئه‌و کاره ده‌که‌ن."
عه‌بادی گوتی " شتێـکی خراپه" سوله‌یمانی له عێراقدا ده‌ربکه‌وێت شه‌ڕی داعش ده‌کات. هه‌روه‌ها گوتی له باره‌ی ئه‌و وێنانه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تاران کردووه و ئه‌وان لای خۆیانه‌وه ڕه‌تیانکردووه‌ته‌وه هیچ ڕۆڵێـکیان له‌و کاره‌دا هه‌بووبێت.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه به کۆمه‌ڵێـک ڕۆژنامه‌وانی گوتووه ده‌سـتخۆشی له یارمه‌تیـیه‌کانی ئێران ده‌کات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه تاران ڕێگه‌ی داوه ڕاوێژکاری خۆی له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا هه‌بن.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له پاش وتووێژکانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی داوای له ئێران کرد چه‌کداره‌کانی ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن و له شه‌ڕه‌کاندا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌غدادا بن.