به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ئه‌و گوناهبارکردنه نوێیانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که هێزه سه‌ربازیه‌کانی چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنابێت له‌وانه کلۆرین دژی خه‌ڵکی سیڤیڵ و وڵاتیانی سوریایی له‌م ماوه‌یه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وتوویه‌تی‌به‌ڵگه هه‌ن که به ته‌واوی ئاماژه‌ن به‌وه‌ی دیمه‌شق مه‌تریاڵی کیمیاوی ژه‌هراوی به‌کارهێناوه له ژماره‌یه‌ک هێرشی بۆمبی به‌رمیلیدا که له مانگی ڕابردوودا له هه‌رێمی ئیدلب به‌کارهێنرابوو.
ڕێکخراوه ڕۆژئاواییه‌کانی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌کانیش به‌رده‌وام حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریایان گوناهبار کردووه به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی دژی خه‌ڵکی سیڤیڵ ودیمه‌شقیش هه‌ر ڕه‌تی ده‌کاته‌وه.
له دیمانه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوه‌کراوه‌ته‌وه، سه‌رۆکی سوریا ئه‌م گوناهبارکردنانه‌ی به هێند وه‌رنه‌گرتووه و به پڕوپاگه‌نده‌ی دژی سوریا ناودێری کردوون و ده‌شڵێت بۆ ناشرین کردنی حکومه‌ته‌که‌یه‌تی.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له دیمانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئێکسپرێشن تی ڤی بنکه له سوید ده‌ڵێت " ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی ناوچه‌که‌مان نین."
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره گوناهبارکردنانه ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی سوریا ده‌که‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
هه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌داسه‌رۆکی سوریا وڵاتی تورکیای گوناهبار کردووه له‌سه‌ر که‌وتنه ده‌سته‌که‌ی مانگی ڕابردووی شاری ئیدلب بۆ ژێر ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌شڵێت ئانکه‌ره پشتیوانیه‌کی زۆر و گه‌وره‌ی لۆژیستیکی و له‌شکریی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دابین کردووه و ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیشی هه‌بووه له شکاندنی هێزه سه‌ربازیه‌کانی سوریادا.