Accessibility links

ڕۆنامه‌وانێکی ناودار له‌ ئۆکرانیا ده‌کوژرێت


کاربه‌ده‌ستانی ئۆکرانیا ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌وانێکی ناودار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌قه‌ی لێکراوه‌ و کوژراوه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆکرانیا له ‌به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕایانگه‌یاند بۆزینا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی TODAY له‌ نزیک ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌ کیێڤ ته‌قه‌که‌ی لێکرابوو.

ڕاپۆرته‌رکان ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ 2 چه‌کدار که‌ ده‌موچاویان شاردبووه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێکردووه‌ و‌ ده‌ستبه‌جێ له ‌شوێنی ڕووداوه‌که‌ به‌ ماشین هه‌ڵاتوون. لێکۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌.

ده‌شڵێن لایه‌نگری ڕووسیا بووه‌ و له‌ سـاڵی 2012 خۆی بۆ په‌رله‌مان کاندیدکردبوو.

XS
SM
MD
LG