کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 5 سه‌رهه‌ڵداوی کورد کوژراون له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا پاش ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که کردبوویان و چوار سه‌ربازی له‌شکری تورکیای تیادا برینداربوون.
ئاژانسێکی ده‌نگوباسی کوردی ده‌ڵێت که‌سێکی سیڤیڵیش له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراوه.
ئه‌م پێکدادانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له ده‌مێکدایه پرۆسه‌یه‌ک بۆ ئاشتی له نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستاندا هه‌یه به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به ده‌یان ساڵی توندوتیژیه‌کان.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سیۆشێتد پرێسله هه‌واڵه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به ڕاگه‌یاندنێکیئۆفیسی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی ئاگری ده‌کات که ده‌ڵێت دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوانی په‌که‌که ته‌قه‌یان له‌و هێزه سه‌ربازیه کردووه که برابووه گوندی یوکاری توتک.
له‌شکری تورکیا هێزی سه‌ربازی و فڕۆکه‌ی چاودێری و هه‌لیکۆپته‌ریشی ناردووه بۆ ناوچه‌که بۆ شه‌ڕی ده‌یان سه‌رهه‌ڵداوی کورد له ناوچه‌که‌دا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی دیجله ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاوی کردۆته‌وه له شه‌ڕه‌کاندا چالاکوانێکی کوردیش کوژراوه له ده‌مێکدا هه‌وڵی ڕاگرتنی شه‌ڕه‌که‌ی داوه.