به‌نگلادیش یه‌کێک له گه‌وره ڕێبه‌رانی ئیسلامیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له سێداره داوه که به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و دڕندایه‌تیکردن گوناهبارکرابوو له ده‌می شه‌ڕه‌کانی ساڵی 1971 دا بۆ وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی له پاکستان.
باری ئاسایشی توند گیرابوو له شه‌وی ڕابردوودا له ده‌وروبه‌ری زیندانی سه‌ره‌کی له ده‌هکا پایته‌ختی به‌نگلادیش واته له کاتی ئاماده‌کاریه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی سزای مه‌رگ له‌سه‌ر موحه‌مه‌د کاماروزهمان ته‌مه‌ن 63 ساڵ.
دادپارێزان ده‌ڵێن کاماروزهمان وه‌ک یاریده‌ده‌ری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی جه‌ماعه ئیسلامیه به‌رپرسه له کۆمه‌ڵکوژی به‌لانی که‌م 120 جوتیار و وه‌رزێر.
نزیکه‌ی 3 ملیۆن که‌س کوژراون له ماوه‌ی 9 مانگی شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادیشدا دژی پاکستان.
ڕێکخراوی جه‌ماعه ئیسلامیه ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و جێبه‌جێکردنی سزای مه‌رگه ده‌ربڕیوه و داواش ده‌کات سبه‌ی دووشه‌ممه مانگرتنێکی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا بکرێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش داوایان له حکومه‌تی به‌نگلادیش کردبوو تا ئه‌و سزای مردنه جێبه‌جێ نه‌کات پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو پرۆسه‌ی داگاییکردنه‌که‌ی کاماروزهمان به‌پێی پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌بووه.