وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جان کیری ههفهی داهاتوو وتارێک له‌سه‌ر کلێشه‌ی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران پێشکه‌ش به کۆنگرێس ده‌کات.
وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به کۆنگرێس بڵێت سه‌روه‌ختی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سه‌روه‌ختێکی هه‌ستیاره.
سیناتۆره‌کانی هه‌ردوو لایه‌نی کۆماری و دیموکراته‌کان کار له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێویست ده‌که‌ن بۆ ئه‌و به‌رنوسه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ کۆنگرێس ده‌ڕه‌خسێنێت تا بڕیار بدات له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردن یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی سزاکان له‌م ڕێککه‌وتنه ناوکیه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کراوه.
ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان کار له‌سه‌ر ته‌واو کردنی ڕێککه‌وتنی کۆتایی ده‌که‌ن و دووا واده‌ش ڕۆژی 30 ی مانگی شه‌شه.
له به‌رامبه‌ریشدا ده‌مڕاستی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریاک بێن ڕۆدس ده‌ڵێت هێورکردنه‌وه‌ی سزاکان له‌سه‌ر ئێران قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت.