جۆن کێری وه‌زیری دره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاده‌ڵێت ؛ واشنتن زۆر نیگه‌رانه له پشتیوانی ئێران بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی شیعه له یه‌مه‌ن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و راپۆرتانه‌ی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یاندا که‌شتیه‌کی هێزی ده‌ریایی ئێرانی به‌ره‌و که‌نداوی فارس به‌ڕێکه‌وتوه.
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی رۆژنامه‌وانی ئێرانی دوێنی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه که که‌شتیه‌کی تێكشکێنه‌ری ئێرانی و که‌شتیه‌کی دیکه به‌ره‌و ناوچه‌ی نزیک یه‌مه‌ن به‌ڕێکه‌توون له‌و شوێنه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێڕشی ئاسمانی به رابه‌رایه‌تی شانشینی سعودی ئه‌نجامده‌درێت و هه‌وڵده‌دات پێشه‌ڕه‌وی سه‌رهه‌ڵداوانی حوسی راگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه" حه‌بیبوڵا سه‌یاری" ئه‌دمیرالی هێزی ده‌ریایی ئێرانی گوتی؛ که‌شتیه‌کانی له‌شکری ئێرانی سه‌لامه‌تی رێڕه‌وی ئاوی بۆ که‌شتیه‌کانی ئێران دابینده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ده‌ریادا ده‌پارێزێت. هاوکات ناوبراو گوتیشی ئه‌م که‌شتیانه هه‌وڵی پاراستنی که‌شتیه‌کانی بازرگانی له په‌لاماری چه‌ته‌کانی ده‌ریا ده‌دات.
له وته‌که‌یدا له پرۆگرامی Newshour ؛ جۆن کێری گوتی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له نزیکه‌وه ئاگاداری پشتیوانی و کۆمه‌کی ئێرانه بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی حوسی له‌وانه؛ ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی له ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌کرێن و هه‌روه‌ها چه‌ند گه‌شتێکی ئاسمانی ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک له ئێرانه‌وه ده‌گاته یه‌مه‌ن. جۆن کێری ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا‌و گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌مریکا پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوبه‌ندی عه‌ره‌بی به رابه‌رایه‌تی سعودیه کردوه، به‌ڵام ئه‌مریکا خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه نیه.