ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت کڵێشه‌ی سه‌ودای نێوان ئێران و خۆرئاوا گه‌ره‌نتی نیـیه پـێی بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکی کۆتایی بۆ راگرتنی پرۆگرامی ناو‌کی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاکانی نێوده‌وڵه‌تی که به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا له‌لایه‌ن خۆرئاواوه سه‌پێندراوه.
له وتارێکدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی گوتی ئه‌و نه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێککه‌وتنه کاتییه‌یه و نه له دژێتی که هه‌فته‌ی ڕابردوو له نیوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌کانی جیهانی مۆرکرا. پاشان سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه هێشتا ته‌واو نه‌کراوه و مه‌رج نیـیه جێبه‌جێبکرێت.
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پـشـتیوانی خۆی بۆ وتووێژه‌کان ده‌ربڕی و گوتی کراوه‌یه له به‌رامبه‌ر گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی مامناوه‌ندی که تیایدا شکۆمه‌ندی و ناوبانگی ئێران بپارێزرێت.
جێی باسه ئێران و واشنتن به‌رده‌وام له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ورده‌کاری گرنگ ناکوکن که بریتیه له کاتی هه‌ڵگرتنی سزاکانی سه‌ر ئێران سه‌پێندواوه له‌و ده‌مه‌ی ده‌گه‌نه ڕێککه‌وتنێکی کۆتایی.
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆکی ئێران له میانه‌ی وتارێکیدا له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتی تاران هێچ ڕێککه‌وتنێکی کۆتایی قبوڵناکات هه‌تاکو تێکڕای سزاکانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گیرێت.