سوید به نیازه ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی خۆی بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕه‌وانه بکات تاوه‌کو مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق بکه‌ن.
مارگۆت ڤاڵسترۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ میدیاکانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند که‌وا حکومه‌ته‌که‌ی پـێشنیاری کردووه 35 سه‌رباز بۆ عێراق ڕه‌وانه بکرێن بۆ کاری مه‌شق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری. گوتیشی پـێشنیارهکهیان گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان تاوه‌کو بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و هیوای خواست بۆ مانگی شه‌ش سه‌ربازه‌کان به‌ره‌و عێراق به‌ڕێبکه‌ون. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌گه‌ر پـێویستیشی کرد ئه‌وا بۆ 120 سه‌رباز ژماره‌یان زیاده‌کرێت.
پاشان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه بڕیاره‌که‌یان له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراقه که گوتویه‌تی پـێویستی به ئه‌زمونی سویده له ڕاهێنان و به‌کارهێنانی چه‌ک و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا.
جه‌ختی له‌وه‌ش کردووه‌ته‌وه ئه‌رکه‌که‌یان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت. باسی له‌وه‌ش کردووه زۆر له باره‌ی پـێشمهرگهوه ده‌زانن و هه‌روه‌ها چۆن کاریان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
له ئێسـتادا که‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویژ و فنلاند له هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه یارمه‌تی ده‌ده‌ن له شه‌ڕی دژی داعش.
خانم ڤاڵسترۆم و پـیته‌ر هوولکڤیست له وتارێـکی هاوبه‌شیاندا که له ڕۆژنامه‌ی داگنز نیهێته‌ری سویدی بڵاوکراوه‌ته‌وه، نووسیویانه " هاوکاریکردن له دژی تێرۆرزم بنه‌مای سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنه. سوید به‌رده‌وام ده‌بێت له پـشتیوانیکردن ئه‌و هه‌وڵه هاوبه‌شانه."