گوته‌بێژێـکی له‌شکری کینیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر گروپی شه‌بابی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سۆماڵ، پاش پـێنج ڕۆژ له‌وه‌ی چه‌کدارانی سه‌ر به‌و گروپه 148 که‌سیان له زانکۆیه‌کی کینیا کوشت که زۆربه‌یان خوێندکاربوون.
کۆلۆنێل ده‌یڤد ئۆبۆنیۆ ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی هێرشه‌کان پاش نێوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کراونه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی گروپی شه‌باب، له‌وانه هه‌ردوو بنکه‌ی جهندودوی و ئیسماعیل له ناوچه‌ی جیدۆی سۆماڵ له نزیک سنووری کینیا.
پـێشتر سه‌رۆکی کینیا ئوهورو کینیاتـتا په‌یمانی دا به توندترین شێوه وڵاته‌که‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر زانکۆی گاریسا بداته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ر هێرشێـکی دیکه‌ی بکرێته سه‌ر کینیا.
شه‌باب چه‌ندان هێرشی دیکه‌ی تێرۆرستی له کینیا ئه‌نجامداوه، ده‌ڵێت له تۆڵه‌ی به‌شداری سه‌ربازی کینیایه له هێزی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به یه‌کێتی ئه‌فریکا، ئه‌وانه‌ی له سۆماڵ جێگیرکراون.