Accessibility links

جیاوازی نێوان سیسته‌مه‌کانی کۆمپـیوته‌ر


زۆربه‌ی کۆمپـیوته‌ره‌کانی ئه‌مڕۆ که‌ خه‌ڵـکی له‌ ماڵ و شوێنی کاره‌کانیان کاریان پـێده‌که‌ن، سیسته‌می کارگێڕیـیه‌کانیان ویندۆزی مایکرۆسۆفته‌Microsoft Windows یان لینوکسه‌ Linux یانیش ئۆئێس‌ئێکسی کۆمپانیای ئه‌پڵه‌ ‌ OS X.

هه‌ر یه‌ک له‌م سێ سیسته‌مه‌‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ و له‌به‌ر هۆکاری جیاجیا کاریان پێـده‌کرێن.

بۆ زانینی جیاوازی نێوان ئه‌م سێ سیته‌می کارگێڕیـیه،‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا میوانداری ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌مان کردووه‌:
سیامه‌ند نه‌ریمان، نووسه‌ری سەدان بابەتی ئەکادیمی له‌ بواری ئایتی. کۆمه‌ڵێـک له‌و نووسینانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی www.chawg.org هه‌ن. هه‌روه‌ها به‌شداری کردووه‌ له‌:
پرۆسەی یونیکۆدی کوردی و دروستکردنی فۆنت و دروستکردن و جێگیرکردنی نووسینی کوردی لە لینوکس و ماک و دروستکردنی نەرمەکاڵا Software.

زریان مارف، ئه‌ندامی هه‌رسێ کۆمه‌ڵی :
کورد ئای تی گرووپ www.kurditgroup.org
زانستپه‌روه‌رانی کورد www.zkurd.org
چاوگ www.chawg.org
بەشدار لە پرۆژەی بە کوردی‌کردنی ئوبونتو https://wiki.ubuntu.com/Ubuntu-ckb

وه‌کو دوو شاره‌زای کۆمپـیوته‌ر ده‌ڵێن لیونکس له‌ هه‌ردوو سیسته‌مه‌که‌ی دیکه‌ باشترێکه‌، به‌و پـێـیه‌ی یه‌که‌م کێشه‌ی که‌متره‌ و ئه‌گه‌ر هه‌بێت به‌ ئاسانی ده‌توانرێت چاکبکرێته‌وه‌. دووه‌م بۆ خه‌ڵکی ئاسایی به‌ خۆڕایی‌یه‌ و له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ده‌توانرێت دابگیرێت و کاری پـێبکرێت.

له‌ ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی کورد به‌ تێروته‌سه‌لی له‌ باره‌ی لینوکس نووسراوه‌‌ و ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌یه‌تی کلیکی ئێره‌ بکه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:58 0:00

XS
SM
MD
LG