پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ئێستادا پرسێکه ڕوانگه‌ی جیاوازی له‌سه‌ره، ئایا یاسای هه‌رێمی کوردستان بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی تێدایه و دوای کۆتای هاتنی ماوه‌ی سه‌روکی هه‌رێم ڕێگا به درێژکه‌ردنه‌وه ده‌دات؟ ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شت خالید ئه‌ندامی لیجنه‌ی ڕاوێژکاری په‌یمانگای کوردی بۆ هه‌ڵبژاردن و پرسی دۆسێی کورد له‌سه‌نته‌ری دیمکراسی ده‌ستووری له‌ئه‌مریکا و خوێندکاری ماسته‌ر له‌به‌شی یاسا.
زه‌رده‌شت خالید ده‌ڵێت له‌دوای کۆتایهاتنی ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم پێویسته سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ده‌سته‌وه بگرێت و له‌وماوه‌یه‌دا ئاماده‌کاری بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی نوێ و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێ ده‌سه‌ڵاته‌کانی بۆ بگوازرێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه بڕگه‌یه‌ک نیه به‌ناوی سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر بۆیه له‌کاتی هه‌ڵبژاردنیشدا بۆشایی سه‌رۆکایه‌تی نیه و په‌رله‌مان ده‌بێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته بگرێته ده‌ست.
ووریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی کردوه.