ڕێککه‌وتنی به‌رایی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان مشتومڕێکی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه له ناو ئێران و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ش.
کۆنه‌پارێزانی ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌م ڕێککه‌وتنه ناوکیه ده‌بێته کاره‌سات بۆ ئێران.
هاوکات ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌ڵێت ڕێککه‌وتنه‌که هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه بۆ ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل.
ئه‌م نیگه‌رانیانه له ده‌مێکدایه زۆرێک له لایه‌نگرانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن به ڕێکه‌وتنه‌که.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا کێ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له‌م ڕێککه‌وتنه به‌راییه‌دا وه پاش چه‌ندان ساڵی وتووێژکردن زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه؟
هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت به‌شیکی که‌می سه‌رکه‌وتنه‌که به‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌وێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌زۆره‌که‌ش به‌ر کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌ر چینی هه‌ژاران و چینی مامناوه‌ندی ئێران ده‌که‌وێت که به‌هۆی گه‌مارۆکانی خرابوونه سه‌ر ئێران خه‌ڵک که‌وتبوونه ژێر فشارێکی زۆره‌وه.
چه‌ندان ساڵه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له وتووێژدایه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ڵام هه‌موو جارێک ده‌گوترا تاران ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی کاتی ده‌وێت تا بتوانێت زیاتر به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بدات، به‌ڵام ئێستا ئێران ڕێکده‌که‌وێت، بۆ؟
به‌ڕێز سه‌یدی ده‌ڵێت ئه‌وه له‌و کاته‌دابووه که ئێران وه‌های ده‌زانی که به کڕینی کات ده‌توانێت بگاته قۆناغێک که ئیتر گه‌ڕانه‌وه‌ی تیادا نابێت وه‌ک پاکستان و کۆریای باکور که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌یتوانی ڕێ له ئیسلام ئاباد و پێپۆنگ یانگ بگرێت، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌تی ئه‌مریکا و هه‌روه‌هاش ده‌زگا سیخوڕیه‌کان زیاتر وریا بوون له ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه و به به‌کارهێنانی میکانیزمی جیاواز توانییان ڕی له ئێران بگرن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: