له پاش ئازاد کردنی شاری تکریت کاربه‌ده‌ستانی عێراقی داوای پاراستنی ماڵوموڵکی خه‌ڵکی ده‌که‌ن، له هه‌مان کاتیش‌دا کاربه‌ده‌ستێکی سوننه ده‌ڵێت ئه‌م کردارانه لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌شه و کاردانه‌وه‌ی خۆشی ده‌بێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت حه‌شدی شه‌عبی جێگای له‌شکری عێراقی گرتووه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق 100 ملیار دۆلاری بۆ دروست کردنی له‌شکرێکی نیشتیمانی خه‌رج کردووه. گوتیشی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند سیفه‌تێکی هه‌یه که هێزێکی به بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بییه و له هیچ لایه‌نێكیشه‌وه کۆنتڕۆڵ ناکرێت بۆیه زۆر ئاساییه کرداری تۆڵه سه‌ندنه‌وه بکه‌ن که ئه‌مه‌ش جێگای مه‌ترسییه.