کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی حوثیه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیان توانیویانه به شه‌ڕ ناوجه‌رگه‌ی شاری عه‌ده‌ن تێبپه‌ڕێنن و ده‌ست بگرن به‌سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیدا له‌م شاره سه‌ره‌کیه به‌نده‌رییه‌ی وڵاته‌که‌دا.
ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی عه‌ده‌ن وه‌ک پاشه‌کشه‌یه‌ک لێی ده‌ڕوانرێت بۆ هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌ی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه که زیاتر له هه‌فته‌یه‌که ده‌ستی کردووه به هێرشی ئاسمانی له سه‌رانسه‌ری یه‌مه‌ندا.
باڵیۆزی عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ره‌وپێشچوون هه‌ن له هێرشه ئاسمانیه‌کاندا به‌ڵام ده‌شڵێت کاتی زیاتر پێویسته.
عادل ئه‌لجوبه‌یر ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتی له‌وبڕوایه‌دایه ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ئامانجی خۆیان پێکاوه و بڕێک کاتی زیاتر پێویسته و ده‌شڵێت هاوپه‌یمانێتی سوره له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی حکومه‌تی ڕه‌وای یه‌مه‌ن.
عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور هادی، سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه شاری عه‌ده‌نی جێهێشتووه هاوکاتی به‌رده‌وامی هێرشه‌کانی حوثیه‌کان ڕووه‌و باشوری یه‌مه‌ن.
هاوکات وڵاتی چین که‌شتی خۆی ناردووه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ده‌یانه‌وێت له یه‌مه‌ن ده‌ربچن.