سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوا له هێزه‌کانی حکومه‌ت له ناو شاری تکریت ده‌کات ئه‌و که‌سانه ده‌سـتگیربکه‌ن که هه‌ڵده‌سـتن به کاری تێـگدهرانه.
ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی عێراق ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا ڕایگه‌یاند حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانی به هێزه‌کانی ناو تکریت کردووه هه‌ر که‌سێـک ئه‌و جۆره کارانه بکات ده‌ستگیری بکه‌ن. پاشان داوای لێکردوون موڵک و داموده‌زگاکان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بپارێزن تاوه‌کو کاره‌کانی خزمه‌تگوزاری له پارێزگاکه ده‌سـتپـێبکاته‌وه و دانیشتوانه‌که‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی ڕاده‌سـتی پـۆلیسی خۆجێی بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه له پاش نزیکه‌ی 10 مانگ له کۆنترۆڵکردنی داعش بۆ شاری تکریت، ڕۆژی چوارشه‌ممه حکومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و شاره زۆرینه سووننه‌یه ڕزگارکرا. به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی شاره‌که‌یان چۆڵکردووه. له ئێستادا ڕاپـۆرت هه‌ن باس له ڕوودانی تاڵانی و کاری تێـکده‌رانه له شاره‌که ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه خانم دۆناتێلـلا ڕۆڤێرا به‌رپـرس له ڕێـکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (Amnesty International) ڕۆژی هه‌ینی نیگه‌رانی ڕێـکخراوه‌که‌ی بۆ ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێس ده‌ربڕی، له باره‌ی ئه‌و زانیاریـانهی پـێـیان گه‌یشتوون که ئاماژه بۆ پـێـشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن به ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و میلیشیاکانی له‌گه‌ڵیدا له ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی تکریتدا به‌شداریـیان کردووه.
گوتوشیه‌تی لێـکۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه ده‌که‌ن که باس له‌وه ده‌که‌ن به ده‌یان له دانیشتوانی ناوچه‌که له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌سـتگیرکراون و هه‌تا ئێستا هیچ له باره‌یانه‌وه نازانرێت. هه‌روه‌ها ماڵ و شوێنی کاری ئه‌و خه‌ڵکانه تاڵانکراون و پاشان سووتێنراون.