کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌رێکی خودکوژ له باکوری به‌غدا ئۆتۆبوسێک که دیده‌نیارانی شیعه‌ی ئێرانی تێدا بوه گرتوه‌ته ئامانج و 6 که‌سی کوشتووه له نێوانیان چوار ئێرانی.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌لێن ته‌قینه‌وه‌که‌ی رۆژی سێشه‌ممه له شاری تاجی له 20 کم وه یاخود 12 میلی باکوری به‌غدا رووی داوه له‌و کاته‌ی ته‌قینه‌ره‌که ته‌قه‌مه‌نیه‌کانی له بانزیخانه‌یه‌کدا ته‌قاندوه‌ته‌وه له کاتی هاتنه خواره‌وه‌ی دیده‌نیاره‌کان له ئۆتۆبوسه‌که‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه ووتیان ژنێکی ئێرانی و شۆفیری ئۆتۆبوسه‌که له نێوان کوژراوه‌کاندا بوه، هه‌ر وه‌ها به‌لای که‌م 11 که‌س له هێرشه‌که‌دا بریندار بوونه. دیده‌نیاره‌کان له سه‌ردانی شاری سامرا گه‌رابونه‌وه.
ده‌مه و ده‌ست که‌س له هێرشه‌که‌دا خۆێ به‌رپرسیار نه‌زانیوه.