Accessibility links

چەکدارە شیعەکان: نامانەوێت ئەمه‌ریکا بەشدارى شەڕى تکریت بکات


بان کی‌مون سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکى ئەنجومەنى نوینەرانى ئەمه‌ریکاش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سەردانى عێراقیان کرد، هاوکاتی نیگه‌رانی چه‌کداره‌ شیعه‌کان له‌ به‌شـداریکردنی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی تکریتدا.

ئارام شێخ محەمەد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"سەردانەکەى بان کی‌مون بۆ گرنگیدان بووە بە بارودۆخى سیاسى عێراق و ئەنجامدانى ئاشتەوایى نیشتیمانى لە نێوان لایەنەکاندا."

ناوبراو دەڵێت" لە دانیشتنەکەیاندا لەگەڵ بان کی مون داوایانکردووە تاوانەکانى داعش لە عێراق وەکو تاوانى نێو دەوڵەتى بناسرێت و هاوکارى ئاوارەکانى عێراقیش بکرێت."

سەردانى بەرپرسانى باڵاى ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ، لە کاتێکدایە چەکدارە شیعەکان نیگەرانن لە هاتنە سەر خەتى هاوپەیمانان و بەشدارى کردنیانن لەشەرى تکریت و ، بەپێى وتەى فەرماندە ئێرانیەکانیش دوو راوێژکارى ئێرانى بەهۆى بۆردومانى هەڵەوە کوژراون.

نەجات حسێن ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى حەشدى شەعبى ، ئاماژەبەوەدەکات پێشتر کاتێک داعش بەشێکى عێراقى کۆنترۆڵکردووە ئەمریکا هاوکارى نەکردوون ، بەڵام لە ئێستادا کە عێراقیەکان لەسەرکەوتن بەسەر داعش دا نزیک بوونەتەوە ، وەکو ئەو دەڵێت"ئەمریکا دەیەوێت خۆى لەسەر کەوتنەکەدا بکاتە بەشدار."

بەپێى وتەى نەجات حسێن ، فرۆکەکانى هاوپەیمانان لە تکریت لەبرى بۆردومانکردنى داعش ، هێزەکانى حەشدى شەعبى دەکەنە ئامانج و ، دەڵێت"ئێمە گومانمان هەیە ئەو فرۆکانەى تکریت بۆردومان دەکەن ئەمریکى بن ، رەنگە ئەو فرۆکانە سعودى و ئیسرائیلى بن و بەمەبەست حەشدى شەعبى بۆردومان بکەن."

نیگەرانبوونى چەکدارە شیعەکان لە هاتنە سەرخەتى هاوپەیمانان بۆ بەشدارى کردن لەشەرى تکریت ، لەکاتێکدایە ژمارەیەکى زۆر راوێژکارى ئێرانى رۆیشتوونەتە پارێزگاى سەڵاحەدین بەمەبەستى هاوکارى کردنى حەشدى شەعبى بۆ گرتنەوەى شارى تکریت و ، رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش میلیشیا شیعەکان بە کوشت و بڕکردنى سونەکان تۆمەتبار دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:17 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG