به پێی راپۆرتێک که له دره‌نگانی رۆژی دووشه‌ممه دا له‌سه‌ر مه‌ڵپه‌ری وواڵ ستریت ژۆرناڵ دانراوه ئاماژه به‌وه ده‌کات له ده‌مێکدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و گروپی پێنج له وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان له له‌گه‌ڵ ئێران‌دا وت‌و وێژیان ئه‌نجام دا، ئیسرائیل هاوپه‌یمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان سیخوری به کار هێناوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی وت‌و وێژه نهێنیه‌کان و کار کردن له پشتی په‌رده‌وه بۆ پۆچهڵکردنی له ئه‌گه‌ری هه‌ر رێکه‌وتنامه‌یه‌ک.
رۆژنامه‌که ووتی کاربه‌ده‌سته باڵاکانی کۆشکی سپی له ساڵی رابوردووه‌وه ئاگادار بونه‌ته‌وه که ئیسرائیل له رێگای گوێ گرتن له تهلیفۆنهکان،زانیاری نهێنی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، که‌سانێک ده‌نگ و باسیان بۆ کۆده‌که‌نه‌وه و په‌ێوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ دیپلۆماتانی ئهوروپاییدابه کار هێناوون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی دوورودرێژی وت‌و وێژه‌کان.
دیپلۆماتان و شاره‌زایان له ئێران و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، بریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، روسیا و ئه‌ڵمانیا به دووای رێکه‌وتنێکدا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن ئێران به دووای درووست‌کردنی چه‌کی ناو‌کی دا نییه و هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتوون که دوورودرێژی وت‌و وێژهکانیان به نهێنی بهێلنه‌وه بۆ رێگرتن له کاریگه‌ری دره‌کی و کارتێکردنه سه‌ر ده‌ر ئه‌نجامه‌کان.