فڕۆکه‌یه‌کی جۆری ئێرباس A320 به 144 نه‌فه‌ر و 6 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا که‌وتووه‌ته خوارێ و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت که‌س تیایدا ڕزگاری نه‌بووه.
فڕۆکه که هی کۆمپانیای جێرمه‌ن وینگزی لوفت‌هانزای ئه‌ڵمانیـا بوو، ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری برشلۆنه‌ی ئیسپانیاوه به‌ره‌و شـاری دوسێلدرۆفی ئه‌ڵمانیاوه هه‌ستا، به‌ڵام له به‌رزایـیه‌کانی ناوچه‌ی میولانغڤێلی فه‌ڕه‌نسا له نزیک شوێنی گه‌شتیاری پـێغا لوپ که‌وتووه‌ته خوارێ.
پـێیغ هنری بغاندێت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا گوتی فڕۆکه‌که له کاژمێر 10:45 ی به‌یانی په‌یامی داوای به‌هاناچوونی نارد و پاشان له‌و ناوچه شاخاویـیه له به‌رزایی نزیکه‌ی 2000 مه‌تر له سه‌روو ئاستی ده‌ریاوه تێـکشکا.
گوتیشی ئه‌رکه‌کانی به هاناچوون و گه‌یشتن به شوێنی ڕووداوه‌که سه‌ختن به‌هۆی ئه‌و ناوچه دورده‌سـته‌ی فڕۆکه‌که لێی که‌وتووه‌ته خوارێ که ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلی نیـیه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد هیچ که‌ش‌وهه‌وایه‌کی وه‌ها خراپ له کاتی که‌وتنی فڕۆکه‌که‌دا نه‌بووه تاوه‌کو گومان بکرێت هۆکارێـکی ڕووداوه‌که بووبێت.
ستیفن سه‌یبه‌رت گوته‌بێژی ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی خانم مێرکڵ سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا و ماریانۆ ڕاخۆی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسپانیا کردووه و هه‌روه‌ها هه‌موو به‌رنامه‌ی کاره‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه تاوه‌کو ئاگاداری پـێشـهاته‌کانی ڕووداوه‌که بـبێت.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساش له لێدوانێـکی کورت‌دا له باره‌ی ڕووداوه‌که گوتی کاره‌سـاتێـکه له‌سه‌ر خاکی فه‌ڕه‌نسا ڕوویداوه و ئێسـتا ده‌زگا به‌رپـرسه‌کانی وڵاته‌که‌ی هه‌موو ڕێوشوێنێـکی پـێویست ده‌گرنه‌به‌ر له ئاست ڕووداوه‌که‌دا.