ده‌شڵیت هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی راسته‌وخۆ گوتویانه که ئه‌وان هیچ پێویستیان به یارمه‌تی ئه‌مریکا بۆ گرتنه‌وه‌ی تکریت وپارێزگاکانی دیکه‌ی ئه‌نبار و موسڵ نیه. به‌ڵام عادل نوری گومانی له‌وه هه‌یه که هێزی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ یارمه‌تی هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمان بتوانن شاری تکریت یان شوێنه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش کۆنترۆل بکه‌نه‌وه و ده‌شڵێت ده‌رئه‌نجا خۆیان داوای پشتیوانی ئاسمانی له ئه‌مریکا ده‌که‌ن. درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه که سمکۆ عه‌زیز له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار عادل نوری سازیداوه له‌م فایله ده‌نگیه‌دا ده‌بیستن.