کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن دوو بۆمب له به‌غدای پایته‌خت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژراون و 22 که‌سیش برینداربوون.
خوێناویترینیان ئه‌وه‌یان بووه که له شه‌قامێـکی قه‌ره‌باڵغی گه‌ڕه‌کی حه‌بیبیه‌ی ناوچه‌ی سه‌در ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه به لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژروان و 22 که‌سیش برینداربون.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ له باکوری ڕۆژئاوای به‌غدا بۆمبێـکی دیکه له نزیک لقێـکی ده‌زکای هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌قیـیه‌وه و له‌وێش 4 که‌س کوژران که دووانیان منداڵ بوون.