وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا و هه‌روه‌ها به‌ریتانیا ده‌ڵێن خۆشحاڵن به سه‌رله نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگی سیاسی لایه‌نه‌کانی لیبیا له شانشینی مه‌غریب.
هه‌ر شه‌ش وڵات، نیگه‌رانی خۆشیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر هه‌روادێ و زۆربوونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کان له‌لایه‌ن ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی ناو لیبیاوه.
له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا که دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڵاوی کرده‌وه ده‌ڵێت هه‌ر شه‌ش وڵات داوای ڕێککه‌وتنێکی خێرا ده‌که‌ن له‌سه‌ر حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتیمانی و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئاگربه‌ستێکی به په‌له.
واشنتۆن، پاریس، به‌رلین، مه‌درید، ڕۆما و هه‌روه‌ها له‌نده‌نیش ئاگاهیان داوه‌ته لایه‌نه به‌شه‌ڕچووه‌کانی لیبیا که ژیانی خه‌ڵکی سیڤیڵی وڵاته‌که له مه‌ترسیدان و ژێرخانی وڵاته‌که‌ش به‌ره‌و وێران بوون ده‌چێت ئه‌گه‌ر بێتوو شه‌ڕ ڕانه‌گیرێت.
هه‌ر شه‌ش وڵات دا‌واشیان له ڕێبه‌رانی سیاسی لیبیا کردووه پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ دیالۆگ ده‌رببڕن.
وه‌هاش بڕیاره یه‌کێتی ئه‌وروپا له ڕۆژانی 23 و 24 ی ئه‌م مانگه‌دا له برۆکسل میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شاره‌وانیه‌کانی لیبیا بکات.