ئه‌و ژنه ئه‌فغانیه‌ی ده‌سته‌یه‌کی تاوانکاری تا مردن لێیان دا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کابول به خاک سپێردرا و تابوته‌که‌شی له‌لایه‌ن ژنانی چالاکوانانی ئه‌فغانستانه‌وه هه‌ڵگیرابوو.
سه‌دان که‌س له باکوری کابول کۆبووبوونه‌وه بۆ به‌شداریکردن له‌م مه‌ڕاسیمی به خاک سپاردنه‌ی (فه‌رخونده) ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ.
ئه‌م خانمه دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه کوژرا له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی تاوانکاریه‌وه که زۆربه‌یان پیاو بوون وه‌ک له ڕاپۆرتی پۆلیسدا ئاماژه‌ی پێکراوه.
موحه‌مه‌د فه‌رید ئه‌فزه‌لی، سه‌رۆکی به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌کان ده‌ڵێت (فه‌رخونده) چه‌ند ساڵێک بوو نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه.
ئه‌شره‌ف غه‌نی ، سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ناڕه‌زایی توندی خۆی به‌رامبه‌ر کوشتنی (فه‌رخونده) ده‌ربڕیوه و به کارێکی قێزه‌ونی ناودێرکردووه.
هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستان و ڕێبه‌رانی ئاینی له ئه‌فغانستان له هه‌وڵی ڕه‌واییداندان به‌م کرده‌ی کوشتنه و ده‌ڵێن (فه‌رخونده) قورئانی سوتاندووه.
له ئه‌فغانستان زۆربه‌ی جار ئه‌وانه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌که‌ن سزا نادرێن.