وتووێژه ناوکیه‌کانی نێوان ئێران و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سویسرا ده‌ستی پێکرده‌وه به‌ڵام ڕاگیراون بۆ هه‌فته‌ی ئاینده به‌هۆی مردنی دایکی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی ئێرانی بۆ تاران.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئیسنا بڵاوی کردۆته‌وه وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه.
جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پرسه و مه‌خابنێکی قووڵی ئه‌مریکای ده‌ربڕیوه هاوکاتی هیوا خواستنی بۆ گه‌لی ئێران که جه‌ژنێکی نه‌ورۆزی خۆشیان هه‌بێت.
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کاتێک له سویسرا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا ده‌رکه‌وت گوتی نه‌ورۆز ده‌ستپێکی وه‌رزی به‌هاره و به مانای ڕۆژی نوێ دێت و ده‌شڵێت هیواداره ئه‌م ڕۆژه نوێیه ببێته رۆژێکی نوێ بۆ هه‌موو جیهان.
به‌ڕیز زه‌ریف هه‌مان ئه‌و ڕوانینه‌ی جان کیری دووباره کرده‌وه که ئه‌میش لای خۆیه‌وه هیوای خواستبوو ئه‌م ساڵه نوێیه گه‌شه‌کردن و ئاشتی به دوای خۆیدا بێنێت.
ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان له دانوستاندندان بۆ گه‌یشتن به کڵێشه‌ی ڕێککه‌وتنێک بۆ سنوردارکردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
دوا واده‌ش که دانراوه ڕۆژی 31 ی ئه‌م مانگی سێیه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ش کرا ئه‌وا سزاکانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.