سه‌رکرده‌یه‌کی هێزی پۆلیسی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت 7 گومانبار ده‌ستگیرکراون پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌کی تاوانکاران له کابوڵ له ژنێکیان داوه تا مردن و پاشانیش ته‌رمه‌که‌یان سوتاندووه و دواتریش فڕێیان داوه‌ته ناو ڕووباری کابوڵه‌وه.
موحه‌مه‌د فه‌رید ئه‌فزه‌لی سه‌رۆکی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌کان له کابوڵ ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه بۆسه‌ر ئه‌و ژنه ئه‌فغانیه له شه‌وی ڕابردوودا بووه و ده‌شڵێت مه‌به‌سته‌کانی پشت ئه‌و هێرشه نه‌زانراون.
ئه‌فزه‌لی ده‌ڵێت پۆلیس ته‌قه‌ی به ئاسماندا کردووه وهکههوڵێک بۆ بڵاوه پێکردنی خه‌ڵکه‌که، به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی پۆلیس دره‌نگ که‌وتووه.
له‌و دیمه‌نانه‌ی به کامێرای ته‌له‌فون گیراون و له کابوڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه، دڕندایه‌تی لێدانی ئه‌و خانمه ئه‌فغانیه نیشان ده‌دات.
ئه‌فزه‌لی ده‌ڵێت وه‌هاش زانراوه ژنه‌که له‌م چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا له‌ژێر چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ده‌روونیدا بووه.
توندوتیژیه‌کان دژی ژنان له ئه‌فغانستان شتێکی باوه به‌ڵام هێرشی ده‌سته‌یه‌کی تاوانکاران بۆسه‌ر ژنان شتێکی ئێجگار ده‌گمه‌نه.