به‌لانی که‌م 11 که‌س کوژراون له شارۆچکه‌ی گۆمبورو له‌سه‌ر سنوری نایجیریا و پێده‌چێت هێرشیکی بۆکۆ حه‌رام بووبێت که له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه هێزه سه‌ربازیه‌کانی کامیرۆن ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه‌ی بۆکۆ حه‌رام ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی کامیرۆن دێت له شارۆچکه‌که.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ده‌نگی ته‌قه له گوندێکی سه‌ر سنوری نێوان نایجیریا و کامیرۆن بیستراوه و سه‌رچاوه‌کان ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی زیاتر له 10 که‌س له‌و گونده سنوریه‌دا کوژراون.
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ینی نیشانه‌یه‌که بۆ پشێوی و ئاڵۆزی ڕه‌وشی ئاسایشی له باکوری نایجیریا هاوکاتی خۆ ئاماده‌کردنی وڵاته‌که بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی له ڕۆژی 28 ی مانگی 3.
بۆکۆ حه‌رام که بنکه‌ی له باکوری نایجیریایه له دره‌نگانێکی ساڵی پاره‌وه ده‌ستی گرتبوو به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی گۆمبۆرودا تا مانگی ڕابردوو کاتێک هێزه سه‌ربازیه‌کانی کامیرۆن شارۆچکه‌که‌یان لێسه‌ندنه‌وه.
کامیرۆن یه‌کێکه له‌و سێ وڵاته‌ی درواسێی نایجیریا که هێزی هاوبه‌شیان پێکهێناوه بۆ لێدان و شکست پێهێنانی بۆکۆ حه‌رام.
نایجیریا و چاد و کامیرۆن و نایجه‌ر، له مانگی یه‌که‌وه ده‌ستیان کردووه به هێرشی هاوبه‌ش پاش ئه‌وه‌ی توندڕه‌وان ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی فره نه‌ته‌وه‌ییدا له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی چاد.