دادپارێزانی ئه‌ڵمانیا 6 که‌سیان به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی توندڕه‌وی ئه‌لشه‌باب بنکه له سۆماڵیا گوناهبار کردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆفیسی دادپارێزانی فێدراڵی پێنج که‌س له‌و شه‌ش که‌سه‌یان به ئه‌ندامێتی له‌و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌دا گوناهبار کردووه و که‌سی شه‌شه‌میش به‌وه گوناهبار کراوه به‌وه‌ی هه‌وڵی داوه ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوی ئیسلامی ئه‌لشه‌بابدا.
ئۆفیسی دادپارێزان ده‌ڵێت ته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ش پیاوه له نێوان 24 بۆ 31 ساڵیدایه و هه‌ر هه‌مووشیان خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی تونسیشی هه‌یه.
پێنج که‌سیان به مه‌شق و ڕاهێنان کردن له‌سه‌ر چه‌ک و تهقهمهنیگوناهبارکراون وه‌ک له تۆماری گوناهبارکردنهکهیاندا هاتووه له ساڵی 2012 دا له ئۆردوگایه‌کی ئه‌لشه‌باب له سۆماڵیا ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌یان کردووه.
دادپارێزان ده‌ڵێن دوانیشیان دواتر به‌رنامه‌یان هه‌بووه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه له سوریا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ساڵی 2014 دا ڕێکخراوی تێرۆریستی ئه‌لشه‌باب ڕووبه‌ڕووی گورزی قورس بۆته‌وه به‌ڵام هێشتاش به‌رده‌وامه له هێرشه‌کانی بۆسه‌ر حکومه‌تی سۆماڵیا و هه‌روه‌هاش بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێی سۆماڵیا.