دادوه‌رێک له به‌ریتانیابڕیاری له‌سه‌ر نه‌وجه‌وانێکی به‌ریتانیایی داوه به 22 ساڵ زیندانی کردن به تاوانی پیلان گێڕان بۆ سه‌ربڕینی سه‌ربازێکی به‌ریتانی.
دادوه‌ر تیمۆثی پۆنتیۆس ده‌ڵێت هیچ گومانێکی نییه له‌وه‌ی ئه‌و نه‌جه‌وانه 19 ساڵیه ئه‌و کاره‌ی خۆی ده‌کرد ئه‌گه‌ر هاتبا و پۆلیس له ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن نه‌وجه‌وانه‌که‌یان ده‌ستگیر نه‌کردبا.
بروستم زیامانی، پشکنینی خۆیی کردووه له‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی و ئه‌و کاته‌ش که ده‌ستگیر کراوه چه‌قۆیه‌کی گه‌وره‌ی 12 ئینجی و چه‌کوشێکیشی پێبووه.
چه‌ند کاژمێرێک به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیربکرێت به کچه هاوڕێکه‌ی پێشووی گوتووه ده‌ڕوات سه‌رباز ده‌کوژێت و هه‌روه‌هاش (مایکڵ ئه‌دیبۆلاجۆ) بکوژی (لی ڕیگبی) به ئه‌فسانه ناودێر کردووه.
ده‌سته‌ی سوێندخۆران له دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌کان له له‌نده‌ن ئه‌م نه‌وجه‌وانه له‌دایک بووی به‌ریتانیا به گوناهبار ناساندووه.
زیامانی له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دا بۆته ئیسلام و که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری گروپی رادیکاڵی ئه‌لموهاجیرون له به‌ریتانیا.