میلیشیاکان هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیس له که‌شمیری هیندستان و دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان کوشتووه، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی ده‌ڵێن.
به‌لانی که‌م سێ میلیشیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌ی پۆلیسی که‌توا له هه‌رێمی جامو له که‌شمیر.
پاش ئه‌م ڕووداوه داوا له هێزه ئاسایشیه‌کان کراوه تا بچنه ناوچه‌که بۆ ڕێگه‌گرتن و کۆنترۆل کردنی توندوتیژیه‌کان.
هیندستان و پاکستان ده‌ڵێن که‌شمیر خاکی خۆیانه و ئێستا به هێڵێکی کۆنترۆڵ کردن دابه‌شکراوه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و به سنوری دیفاکتۆ ناودێر ده‌کرێت.
ئه‌م دوو وڵاته دراوسێیه دووان له‌و سێ شه‌ڕه‌ی ڕوویانداوه له نێوانیاندا له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی هێمالایا بووه.