سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ و گه‌واهیده‌ران له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن سێ خۆکوژ خۆیان له دوو مزگه‌وتی سه‌نعای پایته‌خت ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 137 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 350 که‌سی دیکه برینداربوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن خۆکوژی یه‌که‌م له ناو مزگه‌وتی به‌در له باشوری سه‌نعا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وته‌که مورته‌زا ئهلمهحتوری که بۆخۆشی ڕێبه‌رێـکی حوسیـیهکانه کوژراوه. پاش ته‌قینه‌وه‌ی ناو مزگه‌وته‌که، له به‌رده‌می مزگه‌وته‌که‌ش وه‌کو ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت خۆکوژێـکی دیکه له نێو قه‌ره‌باڵغی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه که له مزگه‌وته‌که هه‌ڵاتوون.
له باکوری سه‌نعاش له مزگه‌وتی ئهلحهشوش خۆکوژێـکی دیکه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و هاوکات له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراویش ته‌قیوه‌ته‌وه. ته‌ها ئه‌لموته‌وه‌کیل ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وته‌که ئه‌ویش سه‌ر به حوسیـیهکانه و ئه‌ندامی ئه‌و کۆمیتهیهیه که حوسیـیه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که دایانمه‌زراندووه، به‌ڵام هێشـتا هیچ له باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که زۆر پـێش کاتی نوێژی هه‌ینی دانرابوو. ده‌شڵێن هه‌فتانه هێزه ئاسایشیـیه‌کان دوو کاژمێر به‌ر له نوێژی هه‌ینی له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌که بڵاوده‌بنه‌وه و خاڵی پشـکنین داده‌نێن، بۆیه ئۆتۆمبیله‌که جێی گومان نه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای 21 ی مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو حوسیـیه شیعه‌کانی سه‌ر به ئێران سه‌نعای پایته‌ختیان کۆنترۆڵ کردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایی زۆربه‌ی سووننه‌کان.