هاوکاتی ئه‌وه‌ی جه‌نگی سوریا دوێنێ پێینایه پێنجهه‌مین ساڵه‌وه جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێستا کاتی وه‌گه‌رخستنه‌وه‌ی هه‌وڵێکی دپلۆماتیه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی که کوژرانی پتر له 200 هه‌زار که‌سی لێکه‌وتوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونی به ملیۆنه‌ها که‌س. جۆن کێری ده‌شڵێت هه‌وڵیک له گۆڕیدایه بۆ رازیکردنی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د که حساباتی خۆی بگۆڕێت و بێته سه‌ر مێزی گفتۆکردن.
ڤیکته‌ر بیتی له ده‌نگی ئه‌مریکاوه راپۆرتێکی له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌کردوه که له‌م فایله ده‌نگیه‌دایه.