گروپێکی چالاکوان و کاربه‌ده‌ستێکی کورد ده‌ڵێن شه‌روانانی کورد له شه‌ڕی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌ی جه‌زیره پێشڕه‌وی ده‌که‌ن هاوکاتی هێرشه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
ناسر حاج مه‌نسور کاربه‌ده‌سێکی به‌رگری له ڕۆژئاوا ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند شه‌ڕوانان ده‌ستیان به‌سه‌ر گوندی تهلمهغاس که گوندێکی کرستیانه‌کانه له ناوچه‌ی حه‌سه‌که گرتووه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بوو. حاج مه‌نسور و ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێن له نیوه‌شه‌ودا ئه‌و گونده کۆنتڕۆڵ کرا.
هه‌روها ده‌شڵێن هێرشی ئاسمانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که یه‌که‌م جار بوو له‌و ناوچه‌یه بنکه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان له نزیک گوندی تلتهمریش کرده ئامانج که نزیکه‌ی 10 کیلۆمه‌تر دووه‌ره له ڕۆژئاوای تهلمهغاسهوه.
هێزی سه‌ره‌کی کورد له سوریا، یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌ل ((YPG، ڕۆژی هه‌ینی داوای له هێزی هاوپه‌یمانان کرد هێرش بکه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌رێز حه‌سه‌که.