هێزه‌کانی عێڕاق شارێکی نزیک تکریت یان گرتۆته‌وه ده‌ست، له ده‌مێکدا ئه‌وان له دووهه‌مین حه‌وتووی شه‌ر بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری تکرێت دان که له له کۆنتڕۆڵی داعش دایه.
شاره‌داری ئه‌ل عه‌له‌م له‌یث ئه‌ل جبووری له وتووێژێکی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ ئاژانسی په‌یامنێری ڕۆێتر دا کوتی، "ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌ل عه‌له‌م وه‌ک خاڵێکی ده‌ستپێکی هێرش بۆ ئازاد کردنی شاره‌کانی تکریت و مووسڵ بێت."
ملیتانه‌کانی داعش شاری تکرێت، پێته‌ختی ئوستانی سه‌لاح ئه‌دین یان، له‌مانگی 6ی زاینی دا گرت. گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره، که له ڕووی جوگرافیایی یه‌وه پردی نێوان به‌شی کۆنتڕۆلکراوی حکومه‌ت بۆ لای باشوور له لایه‌ک و کۆنترۆلێ مووسڵ له لایه‌ن داعشه، سه‌رکه‌وتنێكی گه‌وره له دژی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه له عێراق دا ده‌بێت.
له ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا، فڕۆکه‌کانی هاوبه‌ندی به پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ پشتیوانی له هێزه‌کانی عێڕاق فه‌لووجه، که‌رکووک و مووسڵ یان له ڕۆژی دووشه‌مه و سێ شه‌مه‌دا به توندی بۆمباران کرد.
په‌یامنێرێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له عێڕاق، دڵشاد ئه‌نوه‌ر، ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی ملیتانه‌کانی داعش له ڕۆژئاوا و باشووری که‌رکووک کاریگه‌ریان بوه، که هێزه‌کانی پیشمه‌رگه‌ی کورد هێرشیان ڕۆژی دووشه‌مه ده‌ست پێ‌کرد.
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی ئوستانی سه‌لاحه‌دین، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای کوت هێزی ئاسمانی عێڕاق و ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌وه که ئه‌مه‌ریکا و لایه‌نه‌کانی هاوبه‌شی چ توانایی یه‌کیان هه‌یه بۆ به‌راورد کردن نابێت.
ئه‌و کوتی،"ئه‌گه‌ر فڕۆکه شه‌ڕه‌وانه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانان به شداری له شه‌ڕی گکریت به دژی داعش دا بکه‌ن ئه‌وه شه‌ڕه‌که زۆر سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت.
سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا، ژێنڕال لیۆد ئاستن، چوارشه‌مه له ئانکارا له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری کۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا و تۆی ئه‌و کرداره له‌شکری یه بکه‌ن که چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت له مانگه‌کانی ئاپریک و مه‌ی دا له دژی داعش له مووسڵ دا به‌ڕێوه‌بچێت.
پڕۆگرامی مه‌شق پێکردن و ته‌یارکردن که له مانگی 2ی زاینی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و تورکیاوه واژۆ کراوه که پشتیوانی له گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی نه‌رم ڕێی سوریا بکات، له ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌کی یه ده‌بێت که ئاستن ده‌یخاته به‌ر تا و تۆکردن.