وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران ده‌ڵێت نامه‌یه‌ک له لایه‌ن یاسا دانه‌رانی کۆماریه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان که هۆشداری ده‌دات هه‌ر سه‌ودایه‌کی ناو‌کی له‌وانه‌یه پاش به سه‌ر چوونی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما هه‌ڵبوه‌شیته‌وه وا نیشان ده‌دات وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جێ باوه‌ری نییه.
مه‌ڵپه‌ری ته‌لڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی له رۆژی سێشه‌ممه له زاری مه‌حه‌مه‌د زه‌ریفه‌وه راده‌گه‌ێنێت وه‌کو ده‌ڵی نامه‌یه‌ک له لایه‌ن 47 سیناتور بێ وێنه‌و و دیپلۆماسی نییه. ئه‌و له پێشدا نامه‌که‌ی به گرنگ وه‌رنه‌گرت و به کاری پرۆپاگه‌نده ته‌ماشای کرد.
کۆشکی سپی و دیموکراته‌کانی کۆنگریس هه‌ر وه‌ها شه‌رمه‌زاری نامه‌که‌یان کرد و تاوانباری سیناتۆره‌کانی کرد به تێکدانی وت‌و وێژه‌کان.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و پێنج وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان به هیوای وت‌و وێژکردندان له سه‌ر چوارچێوه‌ی رێکه‌وتنامه‌یه‌ک بۆ په‌یمانێکی کۆتایی له کۆتایی ئه‌مساڵ بۆ رێگرتن له به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران له به‌رامبه‌ر هێونکردنه‌وه‌ی سزاکان.