ته‌لفزیونی ده‌وڵه‌تی ئێرانی راده‌گه‌ینێت کاربه‌دستان جارێکی تر ئاماده‌ن له رێگادان به پشکێنه‌رانی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شوێنێکدا گوایه ئازمایشی که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی باڵای تێدا ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و شوێنه‌ی که له ژێر پرسیاردایه مه‌ریوانه که له 480 کم وه یاخود 300 میلی رۆژئاوای تارانه نزدیک به سنوری ئێران له‌گه‌ڵ عێراقدا.
ئێران هه‌ر له ساڵی 2012 وه وتویه شاره‌زایان له ئاژانسی ووزه‌ی ئوتۆمی جیهانی ئازادن له سه‌ردانی مه‌ریوان. ئاژانسه‌که له بناغه‌دا گومانی هه‌بوه که له‌وانه‌یه له مه‌ریوان تاقیکردنه‌وه له سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز و به توانا که شیانی به کارهێنانی بێت بۆ ته‌قاندی چه‌کی ناو‌کی ئه‌نجام درابێت. ئێران ده‌ڵێت ئه‌و بۆختانانه بێ بنه‌مان.